گرنگترین سوودەکانی خواردنەوەی شەربەتی گێزەر

PM:06:33:31/03/2022

9312 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕانی بواری خواردن و جوانکاری رێنماییان داوە لەبارەی خواردنەوەی شەربەتی گێزەرەوە بەهۆی ئەوەی یەکێکە لە میوە دەوڵەمەندەکان بە ڤیتامین و کانزا و پێکهاتە بەنرخەکان.

شەربەتی گێزەر ئەگەر بەشێوەیەکی بەردەوام بخورێت یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری بەشێکی زۆر لە کێشە و گرفتە تەندروستییەکان، وك لە بابەتێکی ماڵپەڕی "الوطن"دا باسکراوە، بەم جۆرە:

١. هەوکردنەکانی پێست کەمدەکاتەوە، وەك سەدەفییە و دووربوونەوەی پێست، هەروەها جوانتری دەکات و یارمەتیدەدات زوو لە برینەکان باشببێتەوە.

٢. رێگە لە تووشبوون بە ئەگزیما دەگرێت، ئەوەش بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین A.

٣. پێست لە تیشکی زیانبەخشی خۆر دەپارێزێت بوونی ڤیتامین A لە گێزەردا وادەکات یارمەتیدەربێت بۆ پاراستنی پێست و جەستە لە تیشکی زیانبەخشی سەروو بنەوشەویی، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.