پیاوان بەم رێگەیانە هەستە سۆزدارییەکانیان دەردەبڕن

PM:01:46:30/03/2022

13384 جار خوێندراوەتەوە

پیاوان کەمتر قسە دەکەن و زیاتر حەز بە گوێگرتن دەکەن، بەڵام وەک ئەوەی کەمتر قسە دەکەن، هەوڵدەدەن زیاتر بە کردار هەستەکانیان بۆ هاوسەر یاخود خۆشەویستەکەیان دەرببڕن.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی"pandagossips"، باس لەو شێوازانە کراوە کە پیاوان لەڕێگەیەوە خۆشەویستی خۆیان دەردەبڕن و ئەمانەن:

یەکەم: هەمیشە ئەو شتانەیی بیر دەمێنێت کە تۆ وتوتن.

دووەم: هەوڵدەدات بەڕێز و شکۆوە مامەڵەت لەگەڵ بکات بۆ ئەوە بزانیت کە خۆشی دەوێیت.

سێیەم: قسەت بۆ دەکات لەبارەی داهاتوویەوە و باسی ئامانجەکەیت بۆ دەکات و دەیوێت تۆش بخاتە ناو پلانەکانەوە هەمیشە.

چوارەم: کاتێک لە دەرەوەن و هاوڕێ و ناسیاوەکانی دەبینێت، بە هەمووانت دەناسێنێت.

پێنجەم: لەکاتی قسەکردن و پیاسە و وەستان لەگەڵتدا هەمیشە دەیەوێت لێتەوە نزیک بێت.

شەشەم: خۆشەویستییەکەی لەڕێگەی پاراستنتەوە دەردەبڕێت.

حەوتەم: هەمیشە لەگەڵتدا پێدەکەنێت.

هەشتەم: ئامادەیی تێدایە کە داوای لێبوردنت لێ بکات تەنانەت کاتێک هەڵەش نەبێت.

نۆیەم: هەرگیز لێت بێزار نابێت.

دەیەم: ئەو شتانەت بۆ پڕ دەکاتەوە کە دەزانێت تۆ دەتەوێن.

یانزدەیەم: توڕە دەبێت لەگەڵت بەڵام بۆ ماوەیەکی درێژ بە توڕەیی نامێنێتەوە لەگەڵتدا.

ئ.ل