لەکاتی هاوارکردندا ئەم پێنج شتە بەسەر جەستەدا دێت

PM:09:27:29/03/2022

17624 جار خوێندراوەتەوە

تووڕەبوون و هاوارکردن بە یەکێک لە دۆخەکانی مێشک دادەنرێت و میکانیزمێکە بۆ مانەوە لە ژیاندا، بەڵام زۆربەی کات لە دەست دەردەچێت و زیانی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت، نیشانەی تەندروستی مەترسیداری لەسەر دەردەکەوێت بەبێ ئەوەی بزانین هەتا ئەوکاتەی گەشە دەکات.

ماڵپەڕی " برایت ساید" لە بابەتێکی تەندوستیدا هەندێک نیشانانەی خستووتەڕوو کە بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر هاوار بکەیت و کۆنترڵی خۆت نەکەیت، کە ئەمانەن:

١. لێدانی دڵ و فشاری خوێن زیاد دەکات.

٢. دەرکەوتووە هاوارکردن، سیستەمی بەرگریت بۆ شەش کاتژمێر دادەبەزێنێت.

٣. هاوارکردن دەبێتەهۆی (سەرئێشە، راڕایی، بێخەوی، تەنانەت کێشەی هەرسیش دروست دەکات، کار لە پێست دەکات، هەندێک کاتیش جەڵتەی دڵ و مێشکی لێدەکەوێتەوە.)

٤. کار لە یادەورییەکان دەکات و جوان بیرت بۆ ناکرێتەوە.

٥. هاوارکردن لەوانەیە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی لێبکەوێتەوە وەک(ئازاری پشت، مل، سەرئێشە و جومگەکان).

پێش هاوارکردن چی بکەیت باشە؟

پێش هاوارکردن بیر بکەرەوە

پشوو وەربگرە

چارەسەرێکی لەبار بدۆزەرەوە

ئەگەر پێویستی کرد داوای یارمەتی بکە

ر.ئ