هەندێک لە خانمان ئارەزوو دەکەن چ روخساریان یاخود بەشە
جیاوازەکانی جەستەیان سپی بێت، بۆ ئەو مەبەستەش رێگەی جیاواز تاقیدەکەنەوە،
دەتوانن سوود لە جێڵی ئەلۆڤێرا و زەردەچەوە وەربگرن.
ماڵپەڕی لەیالینای لوبنانی لەو بارەیەوە ئاماژەی بە
چۆنێتی گیراوەی ئەلۆڤێرا و زەردەچەوەی کردووە بۆ سپیبوونەوەی پێست.
کەرەستەکانی:
کەوچکێکی گەورە جێڵی ئەلۆڤێرا
کەوچکێکی بچوک هاڕڕاوەی زەردەچەوە
کەوچکێکی بچوک هاڕڕاوەی نۆک
هەموو کەرەستەکان بە جوانی تێکەڵ بکە و بە یەکسانی بە
روخسارتدا یان ئەو شوێنانەی دەتەوێت سپیبێتەوە بڵاوبکەرەوە، بۆ ماوەی ١٥ خولەک
پێوەی بێت، دواتر بە ئاوی ئاسایی بیشۆ، هەفتەی دوو جار تاقیبکەرەوە.
ئ.ل