هەندێك كات خەڵک هەست بە توڕەبوونێکی كۆنترۆڵ نەكراو دەكەن، كە ئەمەش بۆ ماویەکی کەم
نیی و و بە بەردەوامی بە سروشتی خۆیان
تووڕەن، ئەوەش وا دەكات كە كێشەیەكی گەورە بۆ كەسەكە دروست بكات، بە هەندێک نیشانەدا دەناسرێتەوە و چارەسەری کورت و
ئاسان هەیە بۆی.
بەپێی ماڵپەڕی " برایت ساید" لە
بابەتێکدا نیشانە و چارەسەر و هەندێک خواردنی باسکردووە دەربارەی تووڕەیی
بەردەوام، کە ئەمانەن:
ئەو شتانە چین، كە تووڕەیی دروست دەكەن؟
كێشەی شەخسی، وەك لەكار لابردن یاخود كێشەی پەیوەندییە سۆزدارییەكان.
كێشەیەك كە لەلایەن كەسێكی دیكەوە تووشی ببێت وەك هەڵوەشانەوەی پلانێک.
ڕووداوێكی وەک خراپ هاتووچۆ و یاخود ڕووداوێكی دڵتەزێن.
نیشانەكانی تووڕەیی:
هەندێك نیشانە دەریدەخات كە ئاسایی نییە تووڕەییەکەت:
ئەو تووڕەییەی كارگەری لەپەیوەندییەكان و ژیانی كۆمەڵایەتی دەكات
هەستكردن بەوەی دەبێت دان بەخۆتدا بگریت یاخود بیشاریتەوە، كە تووڕەیت
بیركردنەوەی نەرێنی و تەركیزكردنە سەر ئەزموونە نەرێنییەكان
كە تووڕە دەبیت تووندووتیژ دەبیت.
بەهۆی توندوتیژیتەوە مەترسی دەخەیتە سەر كەسەكان، یاخود سەر كەلوپەلەكان.
توانای كۆنترۆڵكردنی تووڕەیەكەت نامێنێت
ئەو خواردنانەی، كە دەبنە هۆی تووڕەیی:
تەماتە:
تەماتە یەكێكە لەو خواردنانەی تووڕەیی تووش دەكەن، بەڵام مانای وا نییە، كە
ناتوانیت تەماتە بخۆیت، بەڵكو باشترە پاش خواردنی تەماتە، خواردنەكان بخورێت، كە هێوركەرەوەن
وەك، گوێزی هندی، كەرەوز.
باینجان دەتوانێت تووڕەت بكات:
ئەو خواردنانەی، كە گەرمكەرن و ترشێتیان بەرز یاخود قاوە و خواردنە توونەكان
و باینجان ئەوا دەتوانن هەستی تووڕەیی دروست بكەن، كەمكردنەوەی ئەمانە لەسیستەمی
خواردندا دەكرێت هێورت بكەنەوە.
خواردنە گیاییەكان دەكرێت تووڕەیی دروست بكەن:
بەپێی دەرمانی چینی، هەر ئەندامێكی ناوەوەی جەستە بەهەستێكی تایبەتەوە بەستراوە
بۆ نموونە: جگەر تووڕەییە، سییەكان خەم و پەژارەن، دڵ خەمۆكی و كەم خەوییە، جگەر
ترسە، پەنكریاس بیركدنەوەی زیاد لە پێویست و دوودڵییە.
خواردنەكان پەیوەندیان بە ئەندامەكانی ناوەوە هەیە بۆیە دەكرێت كار لە هەست
و سۆزەكانمان بكەن.
كەمكردنەوە، یاخود نەهێشتنی ئەو خواردنانەی، كە كار لە جگەر دەكەن دەتوانن یارمەتی
بدەن ئەگەر ئەزموونی تووڕەیی بكەیت، ، لە خواردنە سەوزەكان دووربەوەرەوە لەگەڵ گۆشتە
قورسەكان.
میوە وشكراوەكان لەگەڵ جپس دەبنە هۆی بێ تاقەتی:
میوە وشكراوەكان لەگەڵ پەتاتە دەبنە هۆی بێتاقەتی و ناهاوسەنگی دروست دەكەن،
بۆیە دەبێت لەگەڵ خواردنی تەندروستی دیكەدا هاوسەنگی پێبكرێن.
هەندێك چارەسەری سادە:
پێش ئەوەی بدوێیت بیر بكرەوە
لەكاتی تووڕەبوون، زۆر ئاسانە شتێك بڵێت، بەڵام دوای پەشیمان دەبیت لێی، بۆیە
ساتێك وەربگرە و بیركردنەوەكانت كۆبكرەوە پێش ئەوەی هیچ شتێك بڵێت.
ر.ئ