شلەی قەیسی شلەیەکی بەچێژە و تایبەتمەندی خۆی هەیە و زۆر کەس حەزی بەخواردنی هەیە و بەشێوەیەکی ئاسان
ئامادە دەکرێت.
پێداویستیەکان:
قهیسی
گۆشتی سوور
دوو کهوچکی چێشت شهکر
کشمیش
ڕۆن یان زەیت
سەرجەم بڕەکان بە پێی پێویست
چۆنێتی ئامادەکردنی:
لەمەنجەڵێکدا بەجیا گۆشتەکە خاوێن بکەرەوە و بکوڵێنە.
قهیسیهکه بەباشی خاوێن بکەرەوە و بیشۆرەوە، پاشان مەنجەلێک بهێنە و زەیتی
تێبکە دوای ئەوەی گەرم بوو قەیسیەکەی تێبکە و سوری بکەرەوە کەمێک.
کوپێک ئاو یان زیاتری تێبکە بەپێی قەبارەی قەیسیەکەت و وازی لێبهێنە تادەکوڵێت،
ئینجا کشمیش و شەکری بکە بەسەردا، بێگومان شەکرەکە بەپێی خواستی خۆت زۆر شیرین بێت
یان کەمتر.
دوای ئەوە گۆشتەکە لەگەڵ ئاوەکەیدا بکە بەسەریدا و لەسەر ئاگرێکی مامناوەند
دایبنێ تا دەکوڵێن، پاشان پێشکەشی بکە.
ر.ئ