چوار پێکهاتە بۆ سپیکردنەوەی پێستی دەموچاو

PM:12:55:26/03/2022

15600 جار خوێندراوەتەوە

خانمان بە گشتی ئارەزووی پێستێکی کاڵ و ساف و بریقەدار و گەشاوە دەکەن، چونکە شێوەی دەرەوە متمانەیەکی زۆر بە خودی ئەو کەسە دەبەخشێت لە ژیانی ڕۆژانەیدا، باشترین ئەو ئاوێتانەی کە پێست سپی دەکاتەوە و لەهەمانکاتدا لە پەڵە و نیشانەکان ڕزگاریدەکات و بریقەدار و گەشاوەی دەبەخشێت بە پێستەکە.

بەپێی ماڵەپری "نەبز" هەندێک پێکهاتەی خسۆتەڕو بۆ سپیکردنەوە و درەوشانەوەی دەمووچاو، کە ئەمانەن:

١. شیر و هەنگوین یەکێکە لە باشترین ماسکەکانی پێست، کە پێکهاتووە لە کەوچکێک ماست یان شیری وشک لەگەڵ کەوچکێک هەنگوین، پاش تێکەڵکردنی بیدە لە پێستی دەموچاوت بۆ ماوەی 15 خولەک، دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ.

٢. بۆ گەیشتن بە پێستێکی خاڵی لە خاڵە ڕەشەکان، دوو کەوچک شیر و نیو کەوچک ئاوی لیمۆ و نیو کەوچک زەردەچەوە و دوو کەوچک ئارد تێکەڵ بکە، پاش تێکەڵکردنی هەموو پێکهاتەکان بۆ ماوەی 10 خولەک بیدە لەپێست، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.

٣. ماست و ئارد باشترین پێکهاتەی سروشتین بۆ جوانکردنی ڕەنگی پێست، کەوچکێک ماست و کەوچکێک ئاوی تەماتە و کەوچکێک ئاردی شۆڤان تێکەڵ بکە، پاشان بیدە لە پێست بۆ ماوەی 15-20 خولەک، ئەم ماسکە لە خانە مردووەکانی پێست ڕزگار دەکات.

٤.بەکارهێنانی زەیتی بادامی گەرم، دەبێتە هۆی سپیکردنەوە و بریقەدارکردنی پێست و چالاککردنی سوڕی خوێن.

ر.ئ