هۆکارەکانی فڕینی چاو چین؟

PM:03:41:25/03/2022

41364 جار خوێندراوەتەوە

فڕین یان لەرزینی پێڵووی چاوەکان حاڵەتێکە هەموومان تووشی دەبین، ئەمەش حاڵەتێکی ئاساییە ئەگەر زۆر دووبارە نەبێتەوە و بەزوویی نەمێنێت.

ماڵپەڕی "الوطن" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە کۆمەڵێك لە هۆکارەکانی فڕینی چاوەکان کردووە کە دەبێت بزانرێن بۆ بەدووربوون لەو حاڵەتە، ئەوانیش:

- زۆر بەرکەوتن بە رووناکی.

- زۆر خواردنەوەی کافایین.

- کەمخەوی کە کەمتربێت لە ٧ کاتژمێر.

- خواردنی نا تەندروست کە ڤیتامین و ماددەی خۆراکی گرنگ بە جەستە نەبەخشێت.

- هەندێك دەرمان کە کاریگەریی لاوەکییان لەسەر جەستە دەبێت.

- وشکبوونەوە یان هەوکردنی چاوەکان.