نیشانەکانی گیرانی بۆرییەکانی خوێن

PM:04:30:19/03/2022

20332 جار خوێندراوەتەوە

درەنگ درککردن بە گیرانی بۆرییەکانی خوێن مەترسی گەورەی لێدەکەوێتەوە وەک جەڵتەی دڵ و مێشک، هەر بۆیە زانینی پێشوەختەی نیشانەکانی یارمەتیدەر دەبێت لە بەدوربوون لەو گرفتە تەندروستییە.

ماڵپەڕی eatthisی بەریتانی لەوبارەیەوە ئاماژەی بە حەوت نیشانەی گیرانی بۆرییەکانی خوێن کردووە کە بریتین لە:

یەکەم: ژانەسەری توند

دووەم: توڕەیی و خراپبوونی میزاج.

سێیەم: ئاوسانی قاچەکان.

چوارەم: دەرکەوتنی پەڵەی سوری بچوک لەسەر پێست.

پێنجەم: دەرکەوتنی پەڵەی شین لە شوێنە جیاوازەکانی قاچدا.

شەشەم: تەنگەنەفەسی و ناڕەحەتی لە هەناسەداندا.

حەوتەم: بوونی ئازار لە پشتدا.

ئ.ل