ڤیدیۆ.. شیرین بەشێوەیەکی جیاواز دەردەکەوێت و دەبێتە جێی سەرنجی هەوادارانی

AM:10:46:19/03/2022

12660 جار خوێندراوەتەوە

جارێکی تر هونەرمەند شیرین عەبدولوەهاب بووە جێی سەرنجی هەوادارانی، بەهۆی ئەوەی لە کورتەڤیدیۆیەکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە و تیادا دەرکەوتووە سکی ئاوساوە و گومانی دووگیانبوونی لێدەکرێت.

لە کورتە ڤیدیۆیەکدا کە ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤" بڵاوی کردووتەوە، خانمە گۆڕانی بێژی میسڕی بووەتە جێی سەرنجی میدیا و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.

لە کورتە ڤیدیۆکەدا خانمە گۆرانیبێژەکە دەردەکوێت سکی ئاوساوە و گۆرانی " آه ياليل"دەڵێتەوە و عەزییەکی رەشی لەبەردایە، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجی هەوادارەکانی بوو کە یەکێك لەکاتی وێنەگرتن لەگەڵ شیریندا دەست دەخاتە سەر سکی و ئەمەش زۆر پرسیاری لەلای هەوادارانی دروست کردووە.

یەکێک لەو پرسیارانەش ئەوە بوو کە ئایا شیرین بۆ لەم هەڵسووکەوتە تووڕە نەبوو؟ ئایا بەراستی دووگیانە؟

ئەمە لە کاتێکدایە هەندێک دەڵێن ئەمە بەهۆی ئەوەیە کە شیرین بەهۆی ئەو بارە دەروونییەی پیایدا تێپەڕبووە کێشی زیادی کردووە.

ر.ئ