دەنکی یان تۆوی کەتان بێجگە لە یارمەتیدانی دابەزاندنی کێش گەلێک سوودی هەیە بۆ تهندروستی مرۆڤ، چ بە
کوتراوی یان کوڵاوی یاخود زەیتەکەی بێت.
دکتۆر کامهران رسوڵ
ژاژڵهییپسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی
بە گرنگترین سوودهکانی دەنکی کەتان کردووە کە دیارترینیان ئەمانەن:
١. یارمەتی دابەزاندنی
کێش: چونکە دەوڵەمەندە بە ماددە ڕیشاڵیەکان کە یارمەتی زوو تێربوون دەدات هەروەها چەوریە
ناچڕەکان کە زۆر بە سوودن بۆ جەستە لەگەڵ
بڕێکی کەم لە وزە .
٢. بەهێزکردنی تەندروستی
دڵ: دابەزاندی فشاری خوێن و خۆپاراستن دەدات له جهڵتهی دڵ و مێشک و نهخۆشی تهسک
بوونهوهی خوێنبهرهکان.
٣. یارمەتی دابەزاندنی
ئاستی کولیستڕۆڵی خراپدەدات چونکە ڕیشاڵەکانی ناوی ڕێگە دەگرێت لە هەڵمژینی چەورییە
خراپەکان جگە له بوونی ئۆمێگا سێ بە ڕێژەیەکی زۆر .
٤. چارەسەری قەبزی: دەنکی
کەتانی کوتراو بۆ نەهێشتنی قەبزی بەکاردێت، هەروەها دەکرێت بکرێتە ناو نان و سەموون
و زەڵاتە و ماستەوە .
٥. بەهێزکردن و چالاک
کردنی بەرگری جەستە: چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و ماددە دژە ئۆکسانەکان و ماددە
ڕیشاڵیەکان .
٦. توێکڵی کەتان ڕۆڵی هەیە
لە خۆپاراستن له چهندین جۆری شێرپهنجه .
٧. کەمکردنەوەی نیشانەکانی تەمەنی نائومێدی لە خانمان دوای وەستانی سووڕی مانگانە، هەروەها
بە سوودە بۆ یارمەتیدانی چارەسەری تێکچوونی
هۆرمۆنەکان و لاوازی سێکسی خانمان.
٨. بههێزکردنی یادهوهری
و زیادکردنی ئاستی هۆرمۆنی دڵخۆشی و چاککردنی مەزاج .
٩. بەسوودە بۆ پاراستنی تهندروستی پێست و گهشبوونهوهی و
چارەسەری ئەکزیما و عازەبە و هەوکردنی پێست و بە هێزکردنی مووەکانی قژ.
١٠. یارمەتی چارەسەری کۆکە.
شێوازی ئامادەکردنی
یەک کەوچکی چێشت لە دەنکی
کەتانی کوتراو بخەرە ناو کووپێك ئاوی گەرم و یەکسەر بیخۆرەوە نیو سەعات پێش ژەمەکان
و دواتر پەرداخێ ئاوی تر بخۆرەوە .