ئامادەکردنی برنجی سور بە گۆشت

PM:12:34:18/03/2022

4672 جار خوێندراوەتەوە

برنجی سوور یەکێکە لە خواردنە بەتام و چێژەکان کە بە ئاسانی ئامادە دەکرێت و تام و چێژێکی خۆشی هەیە.

لاپەڕەی "خواردن دروستکردن" لە فەیسبووك بەم جۆرە ئاماژەی بە شێوازی دروستکردنەکەی کردوە:

پێداویستییەکانی سۆسەکە:

کوپێک ئاوی تەماتە

یەک پیاز

یەک گێزەر

یەک دەنک سیر

کەوچکێکی بچوک بەهاراتی گۆشت

خوێ بەگوێرەی خواست

کەوچکێکی بچوک هێل

کەوچکێکی بچوک دارچینی

کەوچکێکی بچوک کەمون

کەوچکێکی بچوک ئاڵەتی رەش

کەوچکێکی بچوک کەرەوزی وشکراو

کەوچکێکی بچوک ریحانە

کەوچکێکی بچوک بەهاراتی ئاسایی

کەوچکێکی گەورە رۆن

پێداویستییەکانی ئامادەکردنی برنجەکە:

٥٠٠ گرام برنج

دوو کەوچكی گەورە زەیت

دەنکێک سیر

دوو گەڵاتی غار

سێ دەنک هێل

سێ پارچەی بچوک دارچینی

٥٠٠ گرام گۆشت

نیو کوپ کشمیش

نیو کوپ بادام

چۆنێتی ئامادەکردنی:

گۆشتەکە بە باشی بشۆرەوە، بیخەرە مەنجەڵی هەڵمەوە ئاوی تێبکە، بەڵام ئاوەکە تا نیوەی مەنجەڵەکە، بیکوڵێنە، بەڵام زۆرنا.

پیاز و سیر و رۆنەکە بخەرە مەنجەڵێکەوە، دواتر گۆشتەکەی تێبکە و پێکەوە کەمێک سوریبکەرەوە، پاشان گێزەرەکەی تێبکە، بۆ ماوەی پێنج خولەک وازیلیبهێنە.

ئاوی تەماتە و هەموو بەهارات و پێکهاتە وشکەکانی تێبکە، ئاگرەکەی کەم بکەرەوە.

ئینجا ئاوی کوڵاوی کەمێک تێبکە، تا بەباشی دەکوڵێن پێکەوە.

برنجەکە بشۆرەوە و لە ئاودا کەمێک نوقمی بکە، بیپاڵێوە.

مەنجەڵی برنجەکە ئامادەبکە، زەیت و سیرەکەی تێدا سوربکەرەوە و بەهاراتەکانیشی تێبکە، لەگەڵ خوێ.

برنجەکەی تێبکە، لەگەڵ ئاوێتەی گۆشتەکە، بەڵام گۆشتەکان جیابکەرە سەرەتا، واز لە برنجەکە بهێنە تا بەتەواوی ئاوەکە و پێکهاتەکان هەڵدەمژێت، سەریبنێرەوە تا پێدەگات.

پێنج خولەک پێش پێگەیشتنی برنجەکە، گۆشتەکە بکەرەوە سەری، بادام و کشمیشەکەش لە زەیتدا کەمێک ئاڵیبکە، بیکەرەوە سەری، دوای پێنج خولەک پێشکەشی بکە.