زۆربەمان ئارەزووی خواردنەوەی شەربەت دەکەین لەبری
خواردنی قاپێک میوە چونکە ئاسانە، بەڵام لە ڕاستیدا بەپێی پسپۆڕان خواردنەوەی شەربەت
زیانی هەیە بۆ تەندروستی.
بەپێی هەواڵێکی تەندروستی لە ماڵپەڕی " ئەل-
وەتەن" باسی ئەو شتانە دەکات کە روودەن بەسەر جەستەدا ئەگەر رۆژانە شەربەت
بخورێت، کە ئەمانەن:
یەکەم: ئەوانەی نەخۆشیی شەکریان هەیە رێژەی شەکر
لە جەستەیاندا بەرز دەبێتەوە، چونکە لەکاتی گۆڕینی میوە بۆ شەربەت، مادە ریشالییەکانی
ناو میوە نامێنن و شەکرەکە بەتەنیا دەمێنێتەوە.
دووەم: بەهۆی زۆری شەکرەوە تیایدا، لەوانەیە کێشی
جەستە زیاد بکات، مادە خۆراکییە گرنگەکانی تێدانامێنێت کە پارێزگاری لە هاوسەنگی جەستە
دەکات وەک (پڕۆتین و چەوری)
سێیەم: بەهۆی نەمانی مادەی ریشاڵی تیایدا هەست
بە تێربوون ناکەیت، بۆیە باشترە لەبری ئەوەی پرتەقاڵێک بدەیت لە عەسارە، باشرە خۆی
بخۆیت.
ر.ئ