حەبی خەو هەموو شەوێک بخورێت تەندروستە؟

PM:10:47:16/03/2022

15192 جار خوێندراوەتەوە

حەبی خەو دەبێت کەم بەکاربهێنرێت، چونکە زۆر بەکارهێنانی کاریگەری لاوەکی بۆ جەستە جێدەهێڵێت، لەبری ئەوە دەتوانیت هەندێک خواردن بۆیت بۆ دەستکەوتنی خەویکی باش.

ماڵپەڕی" کلیڤلاند کلینک" لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاشکرایی کردووە، خواردنی پێشبینی کراوی حەبی خەو بە حەبی (میلاتۆنین) ناسراوە دەکرێت لە باری ئاساییدا ئاستی میلاتۆنین بەڕێژەی ٢٠ جار زیاد بکات و بەڵام کاریگەری نەرینی بۆ جەستە هەیە و ئەمانە دەگرێتەوە:

- خەواڵووی بەردەوام

- سەر ئێشە

- گێژبوون

- بێهێزی

- کێشە لە گەدەدا

- راڕایی

- خەمۆکی

باشترە حەبی خەو کەم کەم بخورێت و بەردەوام بەکارنەهێنرێت.

دەتوانیت لەبری خواردنی حەب هەندێک چالاکی تاقی بکەیتەوە وەک، ئەنجامدانی چالاکی هێوکردنەوەی جەستە، یان خواردنی ئەو خۆراکانەی میلاتۆنییان تێدایە وەک:

تەماتە

گوێز

بادەم

زەیتوون

برنج

جۆ

گیلاس

شیلک

شیری مانگا

مۆز

ئاناناس

پرتەقاڵ

ر.ئ