گرتنی رێرەوی
لووت زۆر بێزارکەرەلەوانەیە کاتی پێ بچێت تا کاریگەرییەکەی نەمێنێت، چوار رێگای ئاسان هەن کە دەتوانرێت
سوودی لێوەربگیرێت بۆ کردنەوەی رێڕەوەکانی لووت.
ماڵپەڕی "ئێسپرێس"ـی
ئەمەریکی لە بابەتێکی تەندروستیدا هەندێک رێگای ئاماژەپێداوە بۆ کردنەوەی گیرانی
رێڕەوی لووت، کە ئەمانەن:
دەرمانەکانی چارەسەری
گرتنی لووت:
لەوانەیە خوێنهێنەر
و خوێنەبەرەکان تووشی هەوکردن بووبن و
بەربەستییان بۆ رێڕەوی هەوا گرتبێت و هەناسەدانیان ئەستەم کردبێت، هەندێک دەرمانی
چارەسەری ئەم حاڵەتەش بوونیان هەیە وەک (پەخاخی لووت، قەترە، حەب و گولاج، پاوەدرەکان
کە لە ئاودا دەتوێنەوە.
هەوا
شێدارکەورەوە ( بوخار):
ئەگەر لووت
گیراوە ئەوا لەوانەیە هەوا شێدارکەرەوە چارەسەربێت، بە جۆرێک دەتوانێت هەوکردن و گیرانی ناو لووت بە تەواوی پاک
بکاتەوە، باشترین رێگاش خۆشۆردنە بە حەمامێکی گەرم و هەناسەدانە بە شێوەیەکی ئاسایی.
شۆربا:
ئەمەش بەهەمان
شێوە رێگەیەکی زۆر باشە بۆ کردنەوەی گیراوی لووت، بەتایبەت شۆربای مریشک.
خواردنەوە گەرمەکان
وەک (چا و قاوە و هتد..) دەتوانن پشوو بە جەستە بدەن و چارەسەری ئەو دۆخەبکەن.
نەعنا:
پێکهاتەی
سەرەکی لە نەعنادا میسانۆڵە، کە بە سروشتی خۆی زۆر سوودی هەیە بۆ کردنەوەی رێرەوی
لووت.
شێوازی بەکارهێنانینەعنا لەوانەیە وەک ( هێنان بەسەر سنگدا، لەناو
قەترەدا، خواردنی لەناو شۆربادا، یان وەک چا سوودی لێوەربگیرێت بۆ ئەو مەبەستە.)
ر.ئ