ئامادەکردنی تەپسی باینجان بە گۆشتی قیمە

PM:12:38:05/08/2021

8508 جار خوێندراوەتەوە

تەپسی باینجان یەکێکە لە خواردنە خۆشەکان کە کەسانێکی زۆر ئارەزخووی دەکەن و دەتوانن بە قیمە و کەرەستەی دیکەوە ئامادەی بکەن و چێژی لێ ببینن.

لاپەڕەی "زانیاری" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك بەم شێوەیە ئاماژەی بە شێوازی ئامادەکردنەکەی کردوە:


پێویستیەكانی:


باینجان

سیر

تەماتەی گەورە

بۆ قیمەكە:

خوێ و ئاڵەت

هاڕاوەی سیر

هاڕاوەی بیبەری تون شیرین

ئەمانە هەمووی تێكەڵ دەكەیت و كفتەی خڕی پانی لێدروست بکە، یەك یەك سووری بکەرەوە و بیبرژێنە و بیکەرە ناو تەپسییەکەوە.

ئینجا باینجانكە لە ناو ڕۆن سوور بکەرەوە.

لە پاشدا قیمەكە و چەند قاژێك تەماتەی گەورە یان لەدەوری دابنێ، دەتوانی داودەرمانی پێدا بكەیت، لەپاشدا سیرەكەش كەمێك سوور بکەرەوە و دۆشاوی تەماتەكەی تێبکە و كەمێك سوریبکەرەوە و خوێ و ئاوی گۆشتی تێبکە.

ئینجا بیکەرە فڕنەوە بە پلەی گەرمی 250 بیبرژێنە و پێشکەشی بکە.