چۆنێتی ئامادەکردنی زەڵاتەی باینجان

PM:12:09:13/03/2022

6264 جار خوێندراوەتەوە

زەڵاتە یەکێکە لەو خواردنانەی کە زیاتر لە ژەمە سەرەکییەکاندا ئامادە دەکرێت، جگە لە سوودەکەی بۆ جەستە لە ھەمان کاتدا تامێکی خۆشی ھەیە، جۆرەکانی ئامادەکردنی زەڵاتە جیاوازن و لێرەدا ئاماژە بە ئامادەکردنی زەڵاتەی باینجان دەکەین.

پێداویستیەکان:

یەک باینجان

یەک تەماتە

یەک پیاز

دوو کەوچکی گەورە زەیت

یەک بیبەری سەوز

نەعنا

کەرەوز

ریحانە

رووبەھەنار

خوێ

ئامادەکردنەکەی:

 باینجانەکە پاک بکە و بیکە بە قاش قاشی باریک و درێژەوە، دواتر لەناو کەمێک ڕۆندا سوریبکەرەوە.

پیاز و تەماتە و بیبەرەکە بە ھەمان درێژی قاش قاش بکە، تێکەڵی باینجانەکەی بکە و خوێ و رووبەھەنارەکەی پێوە بکە.

ر.ئ