خەوتن چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی هەیە و یارمەتیدەرە
بۆ نوێبوونەوەی کاری ئەندامەکان و بارگاویبوونەوەی جەستە بە وزەی پێویست بۆ دەستپێکی
رۆژێکی نوێ.
شێوازی پاڵکەوتن کاریگەریی هەیە لەسەر تەندروستی کەسەکان
و لە دیارترینیشیان خەوتنە لەسەر دەم کە چەندین زیانی بۆ تەندروستی هەیە وەك لە
بابەتێکی ماڵپەڕی شمسدا بەمجۆرە باسکراوە:
یەکەم: زیان بە بڕبڕەی
پشت دەگەیەنێت.
دووەم: ئازاری مل دەدات و دەبێتە هۆی گرژبوونی.
سێیەم: بۆ ژنانی دووگیان مەترسیدارە و ئەگەری هەیە ببێتە
هۆی خنکانی کۆرپەکەی.
باشترین شێوازی خەوتنیش لای راست یان لەسەر پشتە، چونکە
بەمجۆرە تەندروستی ئەندامە ناوەکییەکان باشتر دەبیت و جەستە پشووە وەردەگرێت.
ئ.ل