پزیشكێکی بواری پێست و
قژ بەناوی یولیا گالیامۆڤا ئاشکرایکردووە، دەرکەوتنی تاڵی سپی لە قژدا دەکرێت وەك
ئاگادارکردنەوەیەك بێت بۆ بەرەوپێشچوونی چەند نەخۆشییەك.
ئەو پزیشكە وتوویەتی،
دەرکەوتنی قژی سپی دەکرێت لە تەمەنێکی گەنجیدا بێت، ئەمەش زۆرکات هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە
بۆ بۆماوەیی بەڵام هەندێكجاریش دەکرێت هۆکاری دیکەی لەپشتەوە بێت، وەك ماڵپەڕی
"الوطن" ئاماژەی پێکردووە.
بۆ نمونە تووشبوون بە
نەخۆشییە درێژخایەنەکانی پێست و بەرەوپێشچوونی نەخۆشییەکانی غودە، کە وادەکەن زوو
تاڵی سپی لە قژدا دەربکەوێت، بۆ دڵنیابوونەوە لەمەش دەبێت سەردانی پزیشك بکرێت و دڵنیابنەوە
لە حاڵەتەکە بۆئەوەی زوو چارەسەری بۆ وەربگرن.