دیاری قەرەداغی نوێترین کاری هونەریی بڵاودەکاتەوە

PM:03:04:09/03/2022

1904 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەند دیاری قەرەداغی نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی "بەشی من تەنیایی" لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاودەکاتەوە.

دیاری قەرەداغی لە لێدوانێکدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رایگەیاندووە، "بەشی من تەنیایی" دواین کاری هونەرییەتی و لە ئێستادا لە قۆناغی مۆنتاژدایە و لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاودەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، گۆرانی ئەم بەرهەمەی لەلایەن ئەفشین محەمەدییەوە نوسراوە و ئاوازی خۆیەتی و ئارام سەردار کاری موزیک و ئەرەنجمێنتی بۆ کردووە، لەلایەن ڤینۆرپدەکشنەوە کارەکانی تری کلیپەکە بە ئەنجام گەیەنراوە.

دیاری قەرەداغی ساڵی ١٩٦٧ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، گۆرانیبێژێکی دیاری کوردە، جگە لە ڤیدیۆ کلیپ و کۆنسێرت و گۆرانی تۆمارکراو، لەماوەی ڕابردوودا هەشت ئەلبومی گۆرانی بڵاوکردووەتەوە بەناوەکانی (سەراب، عەشق لێرە، سەدەیەک بێ ئارامی، بێدەنگی دەشکێنم، بۆنی خاک، نیشتمانێک لە گوڵ، سەردەمێکی تر ساڵی، ڕێی باران).

ئ.ل