ئامادەکردنی لوقمی شروبی

AM:11:20:09/03/2022

16880 جار خوێندراوەتەوە

لوقمی شروبی یەکێکە لەو شیرینیانەی کە زۆرینە لە منداڵیدا خواردوویانە و ئارەزوو دەکەن لە گەورەیدا بە هەمان تامی کاتی منداڵی بیخۆنەوە، لێرەدا ئاماژە بە چۆنێتی ئامادەکردنەکەی دەکەین:

کەرەستەکانی:

دوو کەوچک جەلی

دوو کەوچک نيشاستە

دوو کەوچک گوڵاو

دوو پەرداخ ئاو

کەوچکیک لە ڕەنگی گوڵ

نيو کوپ شەکری تۆز "بۆدرە"

کەوچکێک ئاوی ليمۆ

ئامادەکردنەکەی:

سەرەتا جەليەکە لە ناو ئاوەکەدا بە هێواشی لە سەر ئاگرێکی کز خاو بکەرەوە، دواتر شەکر و گوڵاو و رەنگی گوڵەکە و ئاوی لیمۆکەی تێکەڵ بکە.

بەردەوام تێکی بدە تاکو خەست دەبێتەوە، قاپێکی کەمێک تەخت بهێنە و کەمێک نیشاستەی تێبکە و گیراوەکە بکەرە ناویەوە، بیکەرە ساردکەرەوە و بۆ ماوەی چوار کاتژمێر جێی بهێڵە.

لە ساردکەرەوە دەریبهێنە و بە چەقۆ بیکە بە چوارگۆشەی بچوکەوە و دووبارە نیشاستەی تری بکە بەسەردا بۆ ئەوەی بەیەکەوە نەلکێن، بەوجۆرە ئامادەی خواردن دەبێت.

ئ.ل