هەندێک لەو زانیارییانەی لە نێو خانماندا بڵاوە
سەبارەت بە رەگەزی کۆرپە خۆراکە، جۆری ئەو خواردنەی دایکەکە دەیخوات رۆڵی هەیە لە
دیاریکردن یان گۆرینی رەگەزی کۆرپە، پسپۆرێکی خۆراکیش ئەم قسانە رەت دەکاتەوە.
کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی لەپەرەی فەرمی خۆی لە
فەیسبوک نوسیوویەتی، هەندێک لە خانمان ئەو پرسیارە دەکەن کە پێش یان کاتی دووگیانی
چ خواردنێک بخۆن تا کوڕ یان کچیان بێت؟، بەگوێرەی ئەو پسپۆرە هیچ بەڵگەیەکی زانستی
و یەکلاکەرەوە نییە بیسەلمێنێت کە خواردنی جۆرێکی دیاریکراو لە خۆراک کاریگەریی
هەبێت لەسەر دیاریکردنی رەگەزی کۆرپە.
کامەران ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو زانیارییانەی
لە بارەی پەیوەندیی نێوان جۆری خۆراک و دیاریکردنی رەگەزی کۆرپە بڵاودەکرێتەوە
دوورە لە ڕاستییەوە و خانمان بڕوا بەو جۆرە قسانە نەکەن.
ئ.ل