لەپێکردنی گۆرەوی لەکاتی خەودا ئەم مەترسییانەی هەیە

PM:11:20:05/03/2022

37636 جار خوێندراوەتەوە

لەپێکردنی گۆرەوی یەکیکە لە خووە باوەکان کە بەشێوەیەکی فراوان لە زستاندا بڵاوبووەتەوە بۆ نەهێشتنی سەرما، بەڵام دەرکەوتووە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستە هەیە.

ماڵپەڕی برایت ساید لە هەواڵێکی تەندروستیدا باسی لایەنە نەرینییەکانی لەپێکردنی گۆرەوی دەکات پێش خەو، کە ئەمانەن:

کار لە وروژمی خۆێن دەکات:

لە پێکردنی گۆرەوی لەکاتی خەودا لەوانەیە پێیەکان گەرم بکاتەوە و سووڕی خوێن چالاک بکات بۆ ماوەیەکی کاتی بەڵام زۆر لەپێکردنی کردارەکە پێچەوانە دەکاتەوە و وروژمی خوین کەم دەکاتەوە لە جەستەدا.

پێست تووشی هەوکردن دەبێت:

ئەو مادە دروستکراوانەی تیایدایە لەوانەیە زیان بە پێست بگەیەنێت بەتایبەت نایلۆن، کە هاوڕێی باشی پێست نییە و ناهێڵێت پێیەکان هەواگۆڕکێ بکەن.

دەرکەوتنی نیشانەی بەئازار لەسەر پێست:

لەوانەیە گۆرەویی تەسک پێستەکە سوور بکاتەوە و پێست تووشی ئەستەنگی بکات، ئەوەش بەهۆی رێگری کردن لە سووڕی خوین و وەستاندنی.

بەرزکردندنەوەی پلەی گەرمی جەستە و ئارەقکردنەوە:

لەکاتی خەوتندا، جەستە لە کارکردن ناوەستێت و زۆر شت روودەدات لەو کاتەدا، گۆڕینی پلەی گەرمیش یەکێکە لەوانە و چەندین جار بەرز و نزم دەکات، هەروەها دەرکەوتووە مرۆڤەکان لە پلەی گەرمی نزمدا باشتر دەخەون، بۆیە کە جۆرە گۆرەوییەک لەپێ دەکرێت ناهێڵێت قاچ هەواگۆڕکێ بکات بەباشی.

ر.ئ