وێنە.. 'سازنگەی مشتوماڵکردنی دەستنوسی مێژووی'ی لە سلێمانی کرایەوە

PM:07:02:05/03/2022

4504 جار خوێندراوەتەوە

لە ناو بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی "سازنگەی مشتوماڵکردنی دەستنوسی مێژووی"ی کرایەوە، کە بە دەیان دەستنوس لەم شوێنەدا دۆکیۆمێنت دەکرێن و زۆرینەیان دەستنوسی مامۆستا ئاینییەکانن.

عیرفان عوسمان سەرۆکی رێکخراوی بوژانەوەی کەلەپوری کوردی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دەیان دەستنوس لەم شوێنەدا دۆکیۆمێنت دەکرێن کە مێژووی بەشێکیان بۆ سەدەی ١٨ دەگەڕێتەوە، زۆربەیان دەستنوسی مامۆستا ئاینییەکانن یاخود باسکردنە لە جوگرافیا و مێژووی ئەو سەردەمە.

وتیشی "سازنگەکە ماوەی ساڵێکە کاری تیادا دەکرێت و ئێستا دەستنوسە کۆن و مێژوویەکان وەردەگرێت، شەش مانگ کاری ساغکردنەوەیان لەسەردەکرێت تاوەکو پشتڕاستی مێژووەکەیان بکرێتەوە، پاشان بە دیجیتاڵ دەکرێن و پێچاونەوەی زانستییان بۆ دەکرێت، کە دامەزراوەی ئەڵمانی گێردە هێنکڵ هاوکاری پرۆژەکەی کردووە."

ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم سازنگەیە دەتوانێت تەواوی دەستنوسە خۆماڵییەکان لە خۆبگرێت کە کاری هەر کەسێک بێت و رادەستی بکات، ئەوەش لە دوای ئەوە دێت کە بەهۆی جەنگ و کێشە سیاسییەکانەوە کورد زۆرێک لە بابەتە میژوویی و کەلەپورییەکانی لەدەستداوە و نەیتوانیوە خاوەندارێتییەکی تەواویان لێبکات.

No description available.

No description available.

No description available.

ئ.ل