وێنە.. لە پارێزگایەکی کوردستان ٥٠ ملیۆن نێرگز دەچێنرێت

PM:06:25:05/03/2022

7824 جار خوێندراوەتەوە

لە سێیەمین خولی فێستیڤاڵی "بابلۆ" نزیکەی ٥٠ ملیۆن گوڵی نێرگز لە رووبەری ٦٠ هەزار مەتر چوار گۆشەدا چێنرا.

دلاوەر مەشهور خاوەنی پرۆژەکە ئاماژەی بەوە کردووە، لە فێستیڤاڵی "بابلۆ" کە لە ناحیەی "زایتە" سەر بە پارێزگای دهۆک بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەمساڵ و لە خولی سێیەمدا لە ٦٠ هەزار مەتر چوار گۆشەدا ٥٠ ملیۆن گوڵی نێرگز چێنراوە.

پرۆژەکە لە ساڵی ٢٠٠٧دا دەستیپێکردووە و لەو ساڵەدا ١٠٠ هەزار گوڵی نێرگز چێنراوە، ساڵانە بڕی چاندنی گوڵی نێرگز زیادیکردووە، بە جۆرێک لەمساڵدا ٥٠ ملیۆن گوڵی نێرگز چێنراوە.

دیارترین ئەو گوڵە نێرگزانەی دەڕوێنرێن بەرهەمی ناوخۆین و هەندێکی تریان لە هۆڵەنداوە هاوردە دەکرێن، تییادا چەندین جۆری جیاوازی نێرگز دەڕوێنرێت.




ئ.ل