ئەو ساتەی دەبوو تیایدا
بوک و زاوا زۆر رۆمانسی دەرکەون، بەڵام بۆ ئەم بوک و زاوایە پێچەوانە بووەتەوە و
لەسەر قاشێک کێک شەڕ لە نێوانیاندا دروست دەبێت.
لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکانی هیندستان بوک و زاوایەک لەو کاتەی دەبێت پارچەیەک کێک بکەن بە
دەمی یەکترییەوە دەبێت بە شەڕیان، زاواکە قاشێک کێک بۆ روخساری بوک هەڵدەدات، بوک
بەم کارە توڕە دەبێت و لەو قاپەی کێکەکەی تێدایە پارچەیەک کێک بۆ زاوا هەڵدەداتەوە.
بەهۆی ئەو کارەوە شەڕ لە
نێوان بوک و زاواکەدا دروست دەبێت و ئامادەبووانی ئاهەنگەکە هەوڵدەدەن بوک و
زاواکە هێمن بکەنەوە.
ئ.ل