گەڵامێو گەڵای میوەی
ترێیە و زۆرینەی خەڵکی بە شێوەی یاپراخ ئامادەی دەکەن و تامێکی خۆشی هەیە، لەگەڵ
ئەوەشدا سوودی گرنگ بە جەستە دەبەخشێت و هۆکارە بۆ نەمانی هەوکردنی جومگەکان.
کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی
پسپۆڕی زانستی خۆراک لەو بارەیەوە ئاماژەی بە دیارترین سوودەکانی گەڵامێو کردووە
بۆ جەستە، ئەوانیش:
یەکەم: که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری
هه‌وکردن وه‌ک هه‌وکردنی جومگه‌کان و له‌وزه‌تێن، چونکه ده‌وڵه‌مه‌نده به ئۆمێگا
سێ و مادده‌ی دژە ئۆکسانی تێدایە.
دووەم: باشتر کارکرنی کۆئه‌ندامی
هه‌رس و زیاتر هه‌ڵمژینی پێکهاتووه‌کانی ناو خۆراک و که‌مکردنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌کانی
گه‌دده و ڕیخۆڵه‌کان.
سێیەم: یارمه‌تی کۆنتڕۆڵکردنی
ئاستی شه‌کره له خوێندا دەدات بەتایبەت له‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه.
چوارەم: به‌هێزکردنی ئێسقان و ددانه‌کان چونکه
ده‌وڵه‌مه‌نده به کالسیۆم.
پێنجەم: به‌هێزکردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و
یارمه‌تی خۆپارستن ده‌دات له هه‌ندێک جۆری شێرپه‌نجه.
شەشەم: ڕێگری‌کردن له سه‌وه‌فان و نه‌خۆشیه‌کانی تری جومگه‌کانی له‌ش
چونکه بڕێکی زۆر مه‌نگه‌نیزی تێدایه.
حەوتەم: بەهۆی دەوڵەمەندی
بە ئاسن چاره‌سه‌ری که‌م خوێنی دەکات.
هەشتەم: که‌مکردنه‌وه‌ی
ئه‌گه‌ری توشبوون به قه‌بزی و ده‌رئه‌نجامه‌کانی.
نۆیەم: پاراستنی دڵ له
نه‌خۆشی به هۆی بوونی بڕێکی زۆر له مادده‌ی پۆتاسیۆم تێیدا.
دەیەم: که‌مکردنه‌وه‌ی گرژی
ماسولکه‌کان، چونکە دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم.
یانزدەیەم: ڕۆڵی هه‌یه
له پێکهاتنی مادده‌ی کۆلاجین، پارێزگاریی لە پێست و ده‌م و چاو و هێشتنه‌وه‌ی گه‌شی
و گه‌نجی ڕوخسار دەدات.
دوانزدەیەم: به‌هێزکردنی
توانای بینین و پاراستنی ته‌ندروستیی چاو.
ئ.ل