‎چۆن وەکو کەسێکی سەرکەوتوو رۆژەکەت دەستپێدەکەیت؟

AM:10:45:04/08/2021

4608 جار خوێندراوەتەوە

کەسانی سەرکەوتوو ڕاستەوخۆ دەستناکەن بە کارکردن بەڵکو چەند خولەکێک دەروونیان ئارام دەکەنەوە و گرنگی بە تەندروستیان دەدەن.

ماڵپەڕی " groco" باس لە کەسی سەرکەوتوو دەکات کە چۆن ڕۆژەکەیان دەستپێدەکەن.

-کەسی سەرکەوتوو سەرەتا ڕۆژەکەی بە وەرزش دەست پێدەکات تا جەستە و دەروونی ئارام بێت و توانای زیاتری هەبێت بۆ کارەکانی ڕۆژانە.

-کەسانی سەرکەوتوو لە سەرەتای ڕۆژەکەیاندا هەوڵدەدەن لە مۆبایل و تەکنەلۆژیا دوور بکەونەوە و لە بری ئەوە کارێکی سوود بەخش بکەن وەک خوێندنەوە، یۆگا، یاخود هەر چالاکییەکی دیکەی دوور لە تەکنەلۆژیا.

-کەسی سەرکەوتوو بە بێ پلان سەرکەوتوو نابێت، بەردەوام لە سەرەتای ڕۆژەکەیاندا پلان دادەنێن و دەزانن چۆن کارەکانیان ڕێکبخەن.

-ژەمی بەیانیان بە گرنگترین ژەم دادەنرێت هەر لە بەر ئەم هۆکارە کەسی سەرکەوتوو گرنگییەکی زۆر بە ژەمێکی تەندروست دەدات لە بەیانیاندا.