زەڵاتەی تەپولە جۆرێکی تری زەڵاتەیە و ئامادەکردنی
ئاسانە و زیاتر سەوزەی تێدایە کە بۆ کرداری هەرس بەسوودە و رێگری لەگرژبوونی
ریخۆڵەکان دەگرێت.
پێداویستییەکان:
مەعدەنوس
نەعنا
تەماتە
پیاز
ئاوی لیمۆ
ڕوبەهەنار
زەیتی زەیتون
نیو کەوچکی چا ئاڵەتی ڕەش
خوێ بەپێی ئارەزوو
ئامادەکردنەکەی:
مەعدەنوس و نەعنا و پیاز و سەرجەم سەوزەکان جوان بهارە،
تەماتەکە ورد بکە و بیکەرە سەری.
دواتر ئاوی لیمۆ و زەیتی زەیتون و خوێ و ڕوبەهەنار بکە
بەسەریدا و بە جوانی تێکیان بدە بۆ ئەوەی هەموو کەرەستەکان تام وەربگرن، لەگەڵ
ژەمی نیوەڕۆ یان ئێوارە پێشکەشی بکە.
ئ.ل