چۆن لە رێگەی هێڵەکانی رووخسارەوە کەسی بەرامبەر دەخوێنیتەوە؟

PM:10:35:01/03/2022

19388 جار خوێندراوەتەوە

بۆماوەیی، تەمەن و هەستەکان پەیوەندیا و کاریگەری لەسەر هێڵەکانی دەموچاو دروست بکەن، بۆیە زۆرکات بە هێڵەکانی دەموچاودا دەتوانین هەستی کەسەکانمان بۆ دەربکەوێت.

بەپێی ماڵپەڕی " برایت ساید" هێڵە جیاوازەکانی دەموچاو بەم جۆرە ئاماژە بە هەست و سۆزەکانی کەسەکە دەردەخەن:

هێڵەکانی ناوچەوان:

How Different Emotions May Affect Wrinkles on Your Face

هێڵەکانی ناوچەوان دەکرێت پەیوەندیان بە هەواڵێکی بەپەلە و ناخۆشەوە هەبێت کە تووشی شۆکی کردوون.

ئەو شتانەی پەیوەندیان بە دوودڵی، راڕایی بەردەوامەوە وا دەکەن برۆکان بەرز بکەنەوە.

هێڵی نێوان برۆکان:

How Different Emotions May Affect Wrinkles on Your Face

زۆربەی کات هێڵەکانی نێوان برۆکان ئەوە دەردەخەن کە کەسەکە زۆر بیر دەکاتەوە و بیروهۆشی سەقاڵە.

هێڵی چرچی دەوری چاو:

How Different Emotions May Affect Wrinkles on Your Face

زۆرکات ئەو هێڵانە بەختەوەری کەسەکان دەردەخەن، چونکە زوو زوو پێدەکەنن و زەردەخەنە دەکەن، بەڵام هەندێک جار پەیوەندی بە نائومێدی و فشاری زۆرەوە هەیە.

هێڵەکانی سەر لێو:

How Different Emotions May Affect Wrinkles on Your Face

ئەم هێڵانە خووە خراپەکان دەردەخەن، وەک جگەرە کێشان یاخود زۆر خواردن.

هێڵەکانی ژێر چاو:

How Different Emotions May Affect Wrinkles on Your Face

هێڵەکانی ژێر چاو زۆر پیر دەرتدەخەن، زۆرکات ئەمانە ئاماژەن بۆ خەم و پەژارەیەکی قووڵ، بۆ نموونە ئەگەر کەسەکە خۆشەویستێکی لەدەستدابێت.

هێلەکانی تەنیش لووت:

How Different Emotions May Affect Wrinkles on Your Face

ئەمانە پەیوەندییان بە زەردەخەنەوە هەیە، بەڵام دەکرێت لەوە قووڵتربن، هەندێک کات لەوانەیە خەم و نائومێدی لە ژیان دەرببخەن.
ر.ئ