قاوەی سەوز هەر قاوەی
ئاساییە پێش برژاندنی لە دوای لێکردنەوەی لە رووەکەکە، هەروەها ترشی chlorogenic زیاتری تێدایە وەک لە قاوەی ئاسایی
و سوودەکانیشی دەگۆڕێت.
ماڵپەڕی " وێب ئێم
دی" لە بابەتێکی تەندروسیدا باسی قاوەی سەوز دەکات و ئاشکرای کردووە کە
" قاوەی سەوز ترشێکی تێدایە بە chlorogenic ناسراوە، کە سوودی تەندروستی تێدایە، دەکرێت کاریگەری لەسەر
مولولەکانی خوێن دروست بکات و فشاری خوێن کەم بکاتەوە، هەروەها یارمەتی جەستە
دەدات زیاتر بەرگەی شەکرەی خوێن بگرێت و چووستی و چالاکی جەستە بەرز دەکاتەوە، قاوەی
سەوزبەهەمان شێوە کافافین تێدایە، بەڵام بڕەکەی کەمترە لە قاوەیی ئاسایی.
کەسەکان قاوەی سەوز بۆ
قەڵەوی، نەخۆشی شەکرە، بەرزی فشاری خوین، کۆلیسترۆڵی زۆر و هەندێک بارودۆخی دیکەی
تەندروستی بەکار دەهێنن، بەڵام بەڵگەی ٪١٠٠ نییە بۆ چارەسەری تەواوتی ئەو نەخۆشییانە.
ر.ئ