چوار بورج حەزیان لە قسەی رۆمانسی هەیە

PM:01:15:26/02/2022

16576 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک لە بورجەکان زیاتر حەزیان بە رۆمانسیەتە بەراورد بە بورجەکانی دیکە و حەزیان زۆر لە بابەتی سۆزداریییە.

بەپێی ماڵپەڕی "لوبان ٢٤" ئەو بورجانەی ئارەزووی رۆمانسییەت دەکەن، ئەمانەن:

بورجی سەتڵ:

خاوەنی ئەم بورجانە زۆر کەسانی هاوڕێ دۆستن، نازانن خۆیان کە رۆمانسین و وادەزانن ئەمە بەشێکە لە نەرمونیانی خۆیان، گرنگی زۆر بە خەڵک دەدەن و قسەی رۆمانسی زۆر دەکەن.

بورجی کەوان:

خاوەن بورجی کەوان کەسانێکن حەزیان بە ئازادی هەیە و هەندێک کات سنور شکاندنش، ئەمەش وایان لێدەکات زۆرکات بەبێ شەرم قسەی رۆمانسی بکەن و ئەوەی لە مێشکیاندایە بیدرکێنن.

بورجی شێر:

خاوەنی بورجی شیر کەسانێکن جێی گرنگین، حەزیان بە قسەی رۆمانسیی هەیە لەگەڵ کەسەکاندا، کەسانی گەرموگڕن و خۆشەویستن

بورجی دووانە:

لەو بورجانەیە کە حەزی بە کۆمەڵایەتیی بوونە کە ئەمەش دەگۆڕن بۆ قسەی رۆمانسی لەگەڵ چواردەورییان، لەوانەیە زۆر گرنگی بەوە نەدەن خۆیان بەڵام تەنیا دەیانەویت کاتێک بەسەربەرن.

ر.ئ