سرکەی سێو جگە لەوەی
تامێکی خۆش بە خواردنەکان دەبەخشێت و لە زۆرێک لە زەڵاتەکاندا بەکاردەهێندرێت، چەندین
سوودی گرنگی هەیە و هەندیک کەس وەک دەرمان بەکاریدەهێنن.
هەواڵێکی ماڵپەڕی healthline باس لەوە دەکات کە سرکەی
سێو چەندین سوودی گرنگی تەندروستی هەیە لەناویشیاندا ئەو توانایەی هەیە کە وەک دژە
هەوکردن و دژە مایکرۆ ئۆرگازمەکان کاربکات جگە لەمانەش دەکرێت چەندین سوودی دیکەی
هەبێت وەک:
یەکەم: یارمەتیدەر بێت
لە دابەزاندنی کۆڵسترۆڵی خوێن
دووەم: یارمەتی دابەزاندنی
کێشی جەستە بدات
سێیەم: ڕێژەی شەکر لە
خوێندا داببەزێنیت و کەمی بکاتەوە
چوارەم: بەکتریا زیان
بەخشەکان لەناوببات
پێنجەم: ڕێکخستنی نەخۆشی
شەکرە
شەشەم: کاریگەری باشی
دەبێت لەسەر تەندروستی پێست