زۆرینە کە بەیانیان لە خەو هەڵدەستن هەست دەکەن برینێك لەناو دەمیاندا دروستبووە، بەبێ ئەوەی نە شتێکی گەرمیان خواردبێت یاخود گازیان لێگرتبێت، هۆکاری ئەمەش بۆ کەمبوونەوەی کانزا و ڤیتامین و چەند هۆکارێکی تر دەگەڕێتەوە لە جەستەدا.
لە دیارترین هۆکارەکانی دروستبوونی برین لە ناودەمدا، بریتیییە لە جگەرەکێشان و هەستیاری، یاخود گازگرتن لەناو بە هەڵە، و هەوکردنەکان، وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی "برایتساید"دا باسکراوە.
بەڵام ئەگەر بەبێ بوونی ئەو هۆکارانە برین لەناودەم و سەرزمان دروست ببێت، ئەوا رەنگە کێشەی کەمیی ڤیتامین B12، ئاسن، و ترشی فۆلیکت هەبێت، ئەمەش لە کاتێکدا روودەدات کە ئەم ڤیتامین و کانزایانە بۆماوەیەکی زۆر لە جەستەدا کەمبێت.
ئ.ل