هه‌ر دوو جۆره‌که له
هه‌مان ڕووه‌ک به‌رهه‌م ده‌هێنرێن به‌ڵام جیاوازی نێوانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شێوازی
وشک کردنه‌وه و هه‌ڵگرتنی، بۆیە هەریەکەیان سوودی جیاوازیان هەیە.
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک لەو بارەیەوە ئاماژەی بە جیاوازی نێوان ئەم دوو چایە کردووە لە
ڕووی بەرهەمهێنان و سوودەکانییەوە.
- چای ڕه‌ش به ماوه‌یه‌کی زیاتر وشک ده‌کرێته‌وه
و به شێوازی تایبه‌ت به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و بۆ کاتێکی زۆرتر ته‌خمیر ده‌کرێت تا ڕه‌نگه‌که‌ی
ده‌گوڕێت بۆ ڕه‌نگی ڕه‌ش.
- به‌ڵام چای سه‌وز به ماوه‌یه‌کی که‌متر وشک
ده‌کرێته‌وه بۆیه ڕه‌نگه‌ی ناگوڕێت و بڕێکی زیاتر مادده دژه ئۆکسان و ڤیتامین وکانزاکانی
تێدایه.
- له ڕووی ته‌ندروستیه‌وه : چای سه‌وز باشتره له چای ڕه‌ش به تایبه‌ت کاتی
ڕیجێمدا چونکە هانی سوتاندنی چەورییەکان دەدات، هەروەها دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسیدەکان
کە خانەکان دەپارێزێت.
- لە هەموو حاڵەتێکیشدا
باشتره هه‌ر دوو جۆره‌که ڕاسته‌وخۆ پاش خواردن نه‌خورێته‌وه.