بەشێکی زۆری خانمان کێشەی
شوێنی زیپکەیان هەیە کە ناچاردەبن بە ماکیاژ دایبپۆشن، بۆچارەسەری ئەمەش دەتوانن پەنا
ببەنە بەر بەکارهێنانی چەند پێکهاتەیەکی سروشتی.
ماڵپەڕی " livenobs" لە بابەتێکدا ئاماژەی
بەوەکردوە، هەنگوین یارمەتیدەرە بۆ شێدارکردنەوەی پێست و رزگاربوون لە شوێنی زیپکەکان
و بریقەدارکردن و روونکردنەوەی پێست.
بۆ ئەم مەبەستە دەتوانیت
دوو بڕی یەکسان لە هەنگوین و دارچین تێکەڵ بکەیت، دواتر بەئاو روخسارت بشۆ و ئەم تێکەڵەیە
چەند جارێك بدە لە روخسارت بۆئەوەی پێستت بریقەدار و نەرم ببێت.