حەمید هیرادی
هونەرمەندی گۆرانیبێژی فارس گۆرانییەکی کوردی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاودەکاتەوە، کە
لە زنجیرە کۆنسێرتەکانی لە کورستان وتوویەتی.
ئالان
عومەر یەکێک لە ستافی رێکخەرانی کۆنسێرتەکانی حەمید هیراد بە دیجیتاڵ میدیای ئێن
ئاڕ تی راگەیاند، لە کاتی ئەنجامدانی زنجیرە کۆنسێرتێک لە شاری هەولێر و سلێمانی هونەرمەندی فارس حەمید
هیراد وەک سوپڕایزێک بۆ گوێگرەکانی، بە جل و بەرگی کوردیەوە هاتە سەر ستەیج و گۆرانی
"شیرینە خانم”ی هونەرمەند ناسڕی ڕەزازی بە زمانی کوردی وتەوە.
حەمید لە
کۆنسێرتەکە وتیوویەتی، "من لە سەدا نەوەدی هاوڕێکانم کوردن و کوردم هەمیشە خۆشویستووە،
شاری سلێمانیش خەڵکێکی پڕ وزە و ڕۆشنبیرن”.
ئەم گۆرانیەش
لەلایەن ستافێکی کوردەوە لە شاری سلێمانی کلیپی بۆ ئەکرێت و بەشێکی کلیپەکە لە ناو
هۆڵی کۆنسێرتەکانەوە وەردەگیرێت، کە دیار بەگ دەرهێنەری کارەکە دەبێت.
زنجیرە کۆنسێرتەکە لەلایەن کۆمپنیای
مێترۆنۆم پڕۆداکشن و باهۆز نەسڕەدین ئەنجامدرا کە بریتی بوو لە کۆنسێرتێک لە شاری
هەولێر و سێ کۆنسێرتی دوابەدوای یەک لە شاری سلێمانی، کە بەسەرجەم کۆنسێرتەکان شەش
هەزار کەس ئامادەبوون و پێشوازیەکی گەرم لە حەمید هیراد کرا.
فۆتۆ: سۆریاز