زانایان نهێنی و هۆکاری
هەندێک مردنی خەڵکیان ئاشکراکردووە، دوای تێکچوونی پەیوەندیە سۆزداریەکانیان یان لە
دەستدانی خۆشەویستەکانیان ڕوبەڕوی دەبنەوە.
هەواڵیکی ماڵپەڕەی دەیلی
مەیلی بەڕیتانی باس لەوە دەکات کە چەند زانایەک لە کۆلێجی ئیمپێڕیاڵ لە لەندەن بیان
دەرکەوتووە کە ڕووداوە ناخۆشەکانی ژیان کە
توند ئازاەر بەخشن دەبنە هۆکارێک بۆ تێکچوونی ڕێژەی خانەکانی دڵ و هەستکردن بە دڵ
شکان.
سەرچاوەکە ڕوونی کردووەتەوە
کە دەتوانرێت لە ڕێگەی دەرمانەوە لە داهاتودا ڕێگڕی لە مردنی پێشوەختەبکات،
ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ
باسی لەوەشکردووە کە ئەم نەخۆشیە کاتێک ڕوودەدات کە لە پڕدا ماسولکەی دڵ لاواز دەبێت
و شێوەی ژووری چەپی دڵ دەگۆڕێت، بەپێی توێژینەوەکە، زانایان باس لەوە دەکەن خانەکانی
دڵ پەیوەستن بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و سترێسەوە، بە دوایدا شۆکی سۆزداری دێت کاریگەری
دەبێت لەسەر شکاندنی دڵ.
نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە
زۆرجار لە نەخۆشی جەڵتەی دڵ دەچێت، دەبێتە هۆی ئازاری سنگ و کورتبوونی هەناسە و دەتوانێت ببێتە هۆی وەستانی دڵ لە لێدان، ئەم
حاڵەتە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٩٠ لە ژاپۆن دەستنیشان کرا و ساڵەنە نزیکەی ٢٥٠٠ کەس
لە بەریتانیا توشی دەبن.