چۆنییەتی دروستکردنی تەپسی مریشک

PM:01:02:15/02/2022

7020 جار خوێندراوەتەوە

تەپسی مریشك یەکێکە لە شێوازەکانی ئامادەکردنی مریشك کە تام و چێژێکی خۆشی هەیە و بە ئاسانی ئامادە دەکرێت.

لاپەڕەی" دروستکردنی هەمووجۆرخواردن و شیرینێك" لە فەیسبووك بەم جۆرە ئاماژەی بە شێوازی دروستکردنەکەی کردووە:

پێداویستیه‌کان:

مریشک

یەک کوپ ئاو

نیو کوپ دۆشاوی تەماتە

نیو کوپ ئاوی لیمۆ

کەمێک خوێ و ئاڵەتی ڕەش و زەردەچەوە

پەتاتە و بیبەر و پیاز و تەماتە و بەهارەت بە ئارەزووی خۆت

ئامادەکردنەکەی:

سەرەتا مریشکەکە دەکوڵێنین و بەو جۆرەی دەتەوێت پارچەی دەکەین، دواتر گیراوەیەک دروست دەکەین بە تێکەڵکردنی ئاو و خوێ و ئاڵەت و دۆشاوی تەماتە و ئاوی لیمۆکە.

بیبەر و تەماتە و پیاز و پەتاتەکە قاش قاش دەکەین، لەناو قاپێکی پایرێکسدا بە ئارەزووی خۆمان مریشک و پێداویستییە قاشکراوەکانی تێدا دادەنێین، پاشان هەموو پیداویستییەکانمان دانا گیراوەکەی دەکەین بەسەردا و بۆ ماوەی ٢٠بۆ٣٠ خولەک دەیخەینە ناو فڕنەوە تاوەکو ئامادە دەبێت بۆ خواردن.