مەقلوبە بە خواردنێکی کوردەواری خۆش دادەنرێت و شێوازی
دروستکردنەکەی ئاسانە و زۆر کەس حەز بەخواردنی دەکات
پێداویستیەکانی
ئامادەکردنی:
نیو
مریشک یان زیاتر بەپێی خواست، یاخود گۆشت
سێ
کوپ برنج
دوو
باینجان
چوار
پەتاتە
دوو
بیبەر
دوو
پیاز
چوار
تەماتە
خوێ
و بەهارارات و لێمەندۆزی بەپێی خواست و ئارەزوو
زەیت
چۆنیەتی
ئامادەکردنی:
سەرجەم
پێکهاتەکان بیبەر و تەماتە و پەتاتە و پیاز و باینجانەکە پاک دەکەین و بەشێوازی خڕ
خڕ یان بەپێی خواست قاشی دەکەین.
دواتر
تاوەیەک دەهێنین و بەش بەش سوری دەکەیەنەوە، جگە لەتەماتەکە.
مریشکەکە
دەکوڵێنین و ئامادەی دەکەین و برنجەکە دەخەینە ئاوەوە دەیخوسێنین.
پاشان
تەماتە و مریشکەکە ڕیز دەکەین لە بنی مەنجەڵەکە، دواتر بیبەر و پیاز و پێکهاتەکانی
دیکە تێدەکەین، ئینجا برنجەکە.
خوێ و بەهارات و
لیمەندۆزیەکە لە پێنج کوپ ئاودا دەتوێنیتەوە ودەیکەیەن بەسەریدا، دەیخەینە سەر ئاگر تا پێدەگات.
ر.ئ