پێشبڕکێیەکی تایبەت بە
جوانترین وێنەکانی ژێر ئاو لە ساڵی ٢٠٢٢؛ بە بەشداری چوار هەزار و ٢٠٠ وێنەگر لە
٧١ وڵاتی جیاوە لە بەریتانیا بەڕێوەچوو و رفائيل فرنانديز كاباليروی ئیسپانی بووە
براوەی پێشبڕکێکە.
رەفائیل وێنەی پێنج قرشی
گرتبوو لە زەریای هندی، کە بە دەوری خواردنەکەیاندا دەسوڕێنەوە و بەوەش بووە
یەکەمی پیشڕکێکە.
رافائیلی
ئیسپانی وێنەکەی بە شەو گرتووە و ناوی ناوە (سەماکردن لەگەڵ زەبەلاحەکان لە شەودا.)
رافایل
لە پیشبڕکێکەدا رایگەیاند، "ئەوشەوەی ئەو وێنەیەم گرت ١١ قرشی ترم تێپەڕاند
بەڵام لە کۆتایدا شانس یاوەرم بوو جوانترین وێنەی ژیانی خۆمم گرت."
هەر لە
پێشىڕکێکەدا، چوار وێنەی دیکە خەڵاتی دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەمیان وەرگرت.
پێشبڕکێی
فۆتۆگرافیی ساڵانەی ژێر ئاو؛ بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٦٥ بۆ وێنەگرتنی ژێر زەریا،
دەریاچەکان، ڕووبارەکان و تەنانەت مەلەوانگەکان لە وڵاتی بەریتانیا بەرێوەچوو.
وێنەکەی رافائیل

وێنەی دووەم: قرشی سپی گەورە- ماتی سمیس

وێنەی سێیەم: کەشتیی چۆڵکراو- ئەلێکس داوسون

وێنەی چوارەم: خۆشەویستی ئەوەیە کە هەمووان پێویستیانە تاکە- پکا توری

وێنەی پێنجەم: جیهانی سارا لە ژێر ئاودا- کیری بارو
