پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

PM:01:01:10/07/2021

70400 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

هاوبەشەکەت چاوەڕێی دەستپێشخەرییەکت لێ دەکات بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو شتانەی بە هەڵە ڕۆشتوون، هەر بۆیە پێویستە زۆرێک لە وردەکارییەکان ڕوون بکەیتەوە بۆی و وای لێ بکەیت لێت تێبگات.

گا 20/4 - 20/5

فشارێکی زۆر لەسەرت هەیە، پێویستە هەوڵ بدەیت کەمێک بارودۆخەکە ئاسایی بکەیتەوە بە چوونە دەرەوە لەگەڵ هاوڕێیاندا یاخود چوون بۆ سینەما و گەشت.

دووانە 21/5 - 21/6

درێژکردنەوەی کات هیچ شتێکیت بۆ چارەسەر ناکات بەڵکو پێویستە ڕوبەڕووی ببیتەوە ئەوەی کە ڕوودەدات لەگەڵ خۆشەویستەکەت بە ڕاستگۆیی و سەراحەت باسی لێوەبکەن.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

ئاگاداربە خۆپەرستی دەبێتە هۆی پێکدادان لەگەڵ دەوروبەرەکەت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەنجامی چاوەڕوان نەکراو لەگەڵ هاوپیشەکانتدا بۆیە دووربکەوەرەوە لێی.

شێر 23/7 - 22/8

غیرەکردن و دڵپیسیت لەبارەی خۆشەویستی هاوبەشەکەتەوە بۆت، ڕەنگە ببێتە هۆی خراپبوونی پەیوەندیکەتان هەر بۆیە دوور بکەوەرەوە لێی و خۆت لە پێش کەسانی دیکەوە ببینە لەلای.

فەریك 23/8 - 22/9

بەختت هاوکاریت دەکات و توانا مرۆییەکانت پەرەپێدەدات و متمانەبخۆکردنت زیاددەکات، بە باشترین دۆخدا تێپەڕدەبیت.

تەرازوو 23/9 - 22/10

بە خێرای حوکم مەدە بەسەر هاوبەشەکەتدا، ئەو کەسێکی زۆر شەفاف و هەستیارە، بۆیە دەبێت ئەم شتانە لە بەرچاو بگریت بۆ ئەوەی بزانیت لە داهاتوودا چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت.

دووپشك 23/ 10-21/11

دەست تێوەردان بەرەو کێشەت دەبات و جیاوازی بیرکردنەوەت زۆر دەبێت لەگەڵ هاوبەشەکەتدا، ئەمەش وەک ئاگادارکردنەوەیەکە کە ئەگەر ئەو بارودۆخە بەو شێوەیە بەردەوام بێت لە داهاتوودا کێشەی گەورەتر دروست دەکات.

كەوان 22/11 - 21/12

گەشبینی لەبارەی ئەرکەکانی داهاتوەوە، چەند شتێکی نوی ڕووتان تێدەکەن و ئەرکەکان کەمێک دژواردەبن، تەنانەت نازانن پێویستە لە کوێوە دەست پێ بکەن.

گیسك 22/12 - 19/1

ژیانی سۆزداریت بەرەوپێش دەچیت و کۆمەڵیک بیرکردنەوەت هەیە لەبارەی خۆشەویستییەوە کە ناگۆڕدرێت، بەڵام تێگەشتن لە دۆخەکان بەشێوەیەکی باوەڕپێنەکراو هاوکاریت دەکات.

سەتڵ 20/1 - 18/2

هەندێک کۆسپ دێنە سەر ڕێگەکەت لە بواری کارکردنتدا بەڵام هەوڵ و ماندووبونەکانت وادەکەن کە زاڵبیت بەسەر دۆخەکەدا و هەموو ئاستەنگەکان تێبپيڕێنیت.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

هەڵوێستی دروست لە لایەن هاوبەشەکەتەوە دەبینیت، بەهۆی ئەو کارەی کە دواجار ئەنجامتدا، دەبێت بەخێرایی بارودۆخەکە چاک بکەیت و لە یەکتر تێبگەن.