توێژینەوەیەکی نوێ
دەریخستووە خەوتن کاتژمێر ١٠ کاتێکی نموونەییە بۆ خەوتن، بەڵام ئایا ئەمە بۆ هەموو
کەس راستە؟
پزیشکێک لە ماڵپەڕی"
کلیڤلاند کلینک" بەناوی "کۆڵین لانس" باس لە گونجاوتەرین کاتەکان
دەکات بۆ خەوتن و پوشوودان.
ئایا کات گرنگە؟
ئەو توێژینەوەیە لە
وڵاتی بەریتانیا کرا تیادا نزیکەی ٨٨ هەزار کەس داتایان وەرگیرا و دەرەوت باشترین
کات بۆ خەوتن کاتژمێر ١٠ یە، بەڵام پزشک "لانس" بەتەواوەتی هاوڕا نییە لەسەر
ئەمە و دەڵیت" ئەم توێژینەوەیە بۆ هەموو کەس دروست نییە، چونکە هەرکەسە بەپێی
هۆکاری جەستەیی، ماندووبوون، بارودۆخی کەسی، پێویستی بۆ خەو دەگۆڕێت، بۆیە ناتوانین
بڵێن کە چ کاتێکی دیایکراو گرنگە بۆ نووستن."
لە درێژەی قسەکانیدا پزشکەکە
وتی " لە بری ئەوەی بیر لە کاتی گونجاو بکەیتەوە، باشترە کاتێک دابنێیت بۆ
ئەوەی هەموو شەوێک لە کاتێکدا بخەویت و بەیانییەکەشی لە هەمان کاتدا بەخەبەربیت، تەنانەت
خواردنی نانی ئێوارەشت با لەهەمان کاتدا بێت، چونکە یارمەتی زوو خەولێکەوتن دەدات."
ئایا چەند کات پێویستە
بۆ خەوتن؟
پێشنیارکراوە بۆ کەسە
پێگەیشتووەکان نێوان حەوت بۆ نۆ کاتژمێر بخەون.
بەڵام پزیشک " لانس" ئامۆژگاری کەسەکان دەکات کاتێک
بدۆزنەوە کە گونجاو بێت بۆیان، چونکە هەر یەکێک بەپێی جەستەی خۆی پێویستی بە خەو
هەیە.
ر.ئ