چوار ڕێگەی ئاسان بۆ هێشتنەوەی بۆیەی قژ بۆ ماوەیەکی درێژ

AM:09:45:02/08/2021

19948 جار خوێندراوەتەوە

رەنگکردنی قژ کە خانمان بۆ جوانکردن وشساردنەوەی تاڵە سپییەکانی قژیان پەنای بۆ دەبەن و گەنجتر و جوانتر دەریاندەخات، بەڵام زۆرکات لە ماوەیەکی کەمدا بۆییەی قژەکە دەروات زۆر بۆیەکردنیشی زیان بە تەندروستیی قژەکە دەگەیەنێت.

ماڵپەڕی good house keepingی ئەمریکی تایبەت بە بابەتی خانمان ئاماژەی بە چەند ڕێگەیەک کردووە بۆ پاراستنی بۆیەی قژ و مانەوەی بۆ ماوەیەکی درێژتر، ئەوانیش:

یەکەم: هەموو ڕۆژێک قژ مەشۆ بەڵکو هەر ٤٨ کاتژمێرێک یەکجار قژ بشۆرێت، واتە دوو ڕۆژ جارێک، ئەگەر دەشتوانی سێ ڕۆژ جارێک قژ بشۆرە.

دووەم: بە وریاییەوە شامپۆی قژەکەت هەڵبژێرە، ئەو جۆرە شامپۆ و بەلسەمانە هەڵبژێرە کە ماددەی کبریتیان تێدا نییە و پارێزگاریی لە مانەوەی بۆیەی قژەکە دەکەن.

سێیەم: ماسکی شێدارکەرەوە و تەندروست بۆ قژ بەکاربهێنە، بۆ ئەوەی قژ وشک و بژ نەبێتەوە.

چوارەم: پلەی گەرمی قژەکە کەمبکەرەوە ئەویش بە نەشۆردنی بە ئاوی زۆر گەرم و بەکارنەهێنانی ئامێرەکانی وشککردنەوە و لولکردنی قژ.