ڤیدیۆ.. مشکێک چووەتە ناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە و پشیلەیەکی بۆ هێناوە

PM:08:08:08/02/2022

4600 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایەکی بواری ئۆتۆمبێل لە وڵاتی سعودییە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە کە مشکێک چووتە ناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە و پشیلەیەک هێناوە بۆ گرتنی مشکەکە.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی" ئاڕ تی عەرەبی" چەند کورتە ڤیدیۆیەکی شارەزایەکی ئۆتۆمبێلی بڵاوکردۆتەوە کە تیادا مشکێک چووتە ناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە، ژمارەیەکی زۆر وایەری قرتاندووە و خواردوویەتی.

ئەم پیاوە کە ناوی " ئەحمەد شەهری" دوای هەوڵێکی زۆر بۆ دەرکردنی مشکەکە، لە کۆتایدا هانا دەبات بۆهێنانی پشیلەیەک لەپێناو دەرهێنانی مشکەکە.

پیاوەکە لە ڤیدیۆەکەدا رایگەیتاند " ئۆتۆمبێلەکەم دوو مانگە بەجێهێڵراوە، ئەمرۆ هاتم ئیشی پێبکەم بەڵام بینیم مشکێک لەناو بزوێنەری ئۆتمبێلەکەدایە و هەموو وایەرەکانی خواردووە، بۆیە پشیلەیەکم هێنا، لێرەوە فیلمی (تۆم و جیری) دەستی پێکرد، بەڵام مشکەکەمان پێنەگیرا.

ر.ئ