چ جۆرە رەنگێکی قژ لەگەڵ رەنگی پێستدا دەگونجێت؟

PM:10:45:02/02/2022

18436 جار خوێندراوەتەوە

پێش هەڵبژاردنی ئەو رەنگەی لەگەڵ قژدا دەگونجێت دەبێت بزانیت رەنگی پێستت چۆنە و بەهەندی وەربگریت

بەپێی ماڵپەری "برایت سایت" ئەگەر رەنگی پێست و قژ وەک وەرزەکانی ساڵ مامەڵەی لەگەڵ بکرێتبەم جۆرە دەبێت:

رەنگی پێستی بەهارە:

ئەم تۆنەی پێست، پاک و تۆنێکی ئاڵتوونی یاخود شێوە قۆخی هەیە، ئەو کەسانەی ئەم شێوە رەنگەیان هەیە زوو سوور دەبنەوە، رەنگی چاویان رووناکە بەتایبەت شین و سەوز، قژیان زەردە لە هەندێک حاڵەتیشدا تۆخ و تاریکە، باشترین جۆر ئەوەیە رەنگێکی گەرم هەڵبژێریت بۆ ئەوەی لە تۆنێکی خۆڵەمێشی بەدوور بیت.

رەنگی پێستی هاوینەیی:

ئەم جۆرە پێستە رەنگەکەی پەمەییە و لەگەڵ شینێکی شێوە وەنەوشەیی.

ئەو کەسانەی دەکەونە ئەم بەشەوە ئاسایی چاویان شین، سەوز، یاخود شین باوێکی قاوەییە، ئەوەی باوە بۆیان کە قژیان زەرد یاخود قاوەیی بێت.

پێستی پایزە:

لەم جۆرە حاڵەتانەدا پێستەکە زۆر رووناک و تۆزیک لەوە تاریکترە، یان تۆزێ ئەسمەرە، چاویان ئاسایی سەوز، هەندێک سەوزی تارک، هەندێک کاتیش رەنگی شینی تێدایە، ئەوانەی ئەم کۆمەڵەیە دەیانگرێتەوە قژیان قاوەییە یاخود سوورێکی تێکەڵکراو، دەکرێت سوور یاخود ڕەنگی شیوە مسی بێت تۆنی قژیان.

ڕەنگی پێستی زستانە:

ئەم جۆرە پێستە زۆر بەزەحمەت تۆنیان دەناسرێتەوە بەڵام رەنگییکی ساردیان هەیە، چاویان دەکرێت تاریک، قاوەیی، شین، رەساسی و سەوزێکی تێر بێت. قژیشیان باشترە لەدواوە قاوەیەکی مامناوەند بێت، پێشنیار دەکرێت ئەوانەیپێستیان ئەم تۆنەی هەیە ئەوا باشترە تۆنی پێستییان رووناک بێت.

ر.ئ