بۆ خانمان.. کرێمی موو لابردن چۆن بەکاردێت و زیانەکانی چییە بۆ پێست؟

PM:04:57:02/02/2022

5640 جار خوێندراوەتەوە

زۆربەی ئافرەتان کرێمی لابردنی موو بەکاردەهێنن و رێگا و شیوازی بەکارهێنانی خۆی هەیە و وەک ماددە کیماییەکانی تر چەند زیانێکی هەیە بۆ پێست.

بەپێی ماڵپەڕی" لوبنان ٢٤" چەند تێبینییەک هەیە دەبێت خانمان پەیڕەوی بکەن لەکاتی بەکارهێنانی کرێمی لابردنی موودا:

چۆنێتی بەکارهێنان

- دەبێت سەرەتا ماددەکە تاقیبکەیتەوە بۆ ئەوەی بزانیت کاردانەوەی پێستەکە چۆنە بۆ کرێمەکە.

- دڵنیابە لە بەکارهێنانی کرێمێکی گونجاو و لەو شوێنانەی نابێت بدرێت کە سوور بووەتەوە و پێکانی هەیە.

- کرێمەکە بۆ ماوەیەک بە پێستەکەوە جێبهێڵە لە نێوان سێ بۆ ١٠ خولەکدا، هەروەها دەبێت جوان زانیاری سەر پاکەتەکە بخوێنرێتەوە و پابەندبیت پێوەی.

- بەکارهێنانی کەرەستەی لابردنی موو پاشان شۆردنی پێستەکە بە ئاوی سارد

- بەکارهێنانی کرێمی نەرمکردنەوەی پێست.

زیانەکانی:

- ئەگەری سوتانی کیمیای هەیە، لە جۆری یەکەم و دووەم و سێیەم، لەوانەیە ئەو شوێن سوتاوییە جۆرەکەی زۆر بەئازار بێت، کە پێویست بکات راوێژ بکەیت بە پزیشک لەو کاتەدا بۆ پێدانی چارەسەری خێرا.

- دەرچوونی بۆنێکی ناخۆش لێوەی، وەک دەڵێن ئەو بۆنە لە هێلکەی خراپ بوو دەچێت.

ر.ئ