باینجان یەکێکە لەو
خۆراکانەی کە بە شێوەی جیاواز ئامادە دەکرێت، چ بە شێوەی شلە یان بەشێوەی
سورەکراو، لێرەدا ئاماژە بە چۆنێتی ئامادەکردنەکەی دەکەین وەک "رۆڵە"
یان پێچراو کە پێی دەڵێن "مەلفوفە".
کەرەستەکانی:
کیلۆیەک باینجان
نیو کیلۆ قیمە
دوو کەوچک دۆشاوی تەماتە
بیبەری هاڕڕاو و
ئاڵەتی ڕەش
زەیت
خوێ
ئاوی گەرم
ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا بیانجانەکان بە
شێوەی درێژ کەرت دەکرێت و لەناو تاوەیەکەدا لە ناو زەیت سور دەکرێتەوە.
قیمە و کەمێک دۆشاو
لەگەڵ خوێ و بیبەر و ئاڵەتەکە پێکەوە تێکەڵدەکرێن و لەناو هەمان تاوەدا سور
دەکرێنەوە.
کەمێک قیمە دەخرێتە
ناو هەر باینجانێک و لوول دەکرێت و لەناو سینی تاوە یان قاپی فڕن دادەنرێت.
کەمێک خوێ و ئاو و
دۆشاوی تەماتە لەناو قاپێکدا تێکەڵدەکرێن و دەکرێت بەسەر باینجانەکاندا و دەخرێتە
فڕنەوە.
لەدوای ١٠ بۆ ١٥ خولەک
لەناو فڕنەکە دەردەهێنرێت و بە گەرمی لەگەڵ نان و دۆ یان ترشیات پێشکەش دەکرێت.
ئ.ل