هۆکارەکانی ئازاری ناوك

PM:11:48:01/02/2022

13756 جار خوێندراوەتەوە

چەند هۆکارێکی جیاواز هەن کە لە پشت ئازاری ناوکەوە هەن، کە بە دیاری کردنی هۆکارەکان دەتوانرێت چارەسەری ئازارەکەش بکرێت و کۆتایی پێبهێنرێت.

دەکرێت ئازاری ناوك ئاماژەبێت بۆ نەخۆشییەکی سادە، هەندێك جاریش ئاماژەیە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکی مەترسیدار کە نابێت پشتگوێ بخرێت، وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی "ویب طب"دا باسکراوە، بەم جۆرە:

١. تێكچوونەکانی هەرس

تێكچوونی هەرس ئەگەری هەیە هۆکاربێت بۆ تووشبوون بە ئازار لە ناوچەی ورگ یان ناوکدا، کە ئەمەش مەترسیدار نیە و دەکرێت بە ئاسانی چارەسەر بکرێت.

٢. تووشبوون بە قەبزی:

قەبزی هەندێكجار دەبێتەهۆی تووشبوون بە ئازار لە ناوکدا، ئەمەش تەنها بە چارەسەری قەبزییەکە نامێنێت.

٣. ئازاری دوای نەشتەرگەری

هەندێكجار دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری لەناوچەی سكدا ئازار لە ناوکدا دروستدەبێت، دوای چاكبوونەوەش لەو برینانە ئەو ئازارەش کەمدەبێتەوە.

٤. دووگیانی:

هەستکردن بە ناڕەحەتی لە ناوچەی ناوکدا حاڵەتێکی ئاساییە لەماوەی دووگیانی ژناندا بەڵام ئەگەر ئازارەکە زۆربێت ئەوا دەبێت سەردانی پزیشك بکرێت.

٥. نەخۆشی دیکە:

نەخۆشییەکانی وەك بەردی زراو، هەوکردنی ریخۆڵە کوێرە، هەوکردنی پەنکریاس بەشێکن لە هۆکارەکان بۆ تووشبوون بە ئازار لە ناوکدا.