چۆنییەتی ئامادەکردنی مریشک بە کاری و تەماتە

PM:12:42:31/01/2022

1976 جار خوێندراوەتەوە

مریشك یەکێکە لە جۆرەکانی گۆشت کە زۆر کەس ئارەزووی دەکەن و رۆژانە دەیخۆن، چونکە تام و چێژێکی خۆشی هەیە و چەوری کەمە و سوودێکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت.

لاپەڕەی "خواردنی خۆش" لە فەیسبووك بەم جۆرە ئاماژەی بە شێوازی دروستکردنەکەی کردوە:

4 پارچە سنگی مریشک

2 پیاز

3 دەنک سیری هاڕڕاو

دوو کەوچکی گەورە کەرە

2 بیبەر

نیو کەوچکی بچوک زەنجەبیلی بۆدرە

کەوچکێکی گەورە کاری

نیو کەوچکی بچوک سیری وشک

نیو کەوچکی بچوک کەرەوزی وشک.

نیو کەوچکی بچوک کەمون

تەماتە بەپێی پێویست قاش قاش بکە

نیو کەوچکی بچوک زەردەچەوە

خوێ

ئاڵەتی رەش

چۆنێتی ئامادەکردنی.

سنگی مریشکەکە خاوێن بکەرەوە بیخەرە دەفرێکەوە.

دواتر زەردەچەوە و کەمون و سیر و زەنجەبیل و کەرەوز و خوێ و کاریەکەی پێوە بکە.

تاوەیەک بخەرە سەر ئاگر. کەرەکە بتوێنەرەوە. پاشان پیازەکە سوربکەرەوە. ئینجا ئاڵەت و خوێ و بیبەرەکەی تێبکە.

لەسەر ئاگرەکە دایبگرە و مریشک وتەماتەکەی تێکەڵ بکە.

پاشان بیخەرە سەر سینی فڕن و بیخەرە ناو فڕنەوە، دواتر لەگەڵ زەڵاتە پێشکەشی بکە.

بەهیوای سود مەندبونتان لێی.